ئینگلتەرا

ڤان دایک: ئامانجی لیڤەرپوول بۆ وەرزی داهاتوو پارێزگاریکردنە لە نازناوی پریمەرلیگ

یاریگا – ڤیرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی و یاریزانی لیڤەرپوول ڕۆڵێکی دیاری هەبوو لە بردنەوەی پریمەرلیگی ئەم وەرزە، بەڵام بە گوتەی خۆی هێشتا ئەرکەکە کۆتایی نەهاتووە بەوپێیەی دوای سی ساڵ و یەکەم بردنەوەیان، ڕێدز دەبێت پارێزگاری لە نازناوەکە بکات.

لەمباریەوە ڤان دایک ڕایگەیاند:

یەکجار سەربەرزم بەو ئاستەی پێشکەشمان کرد، خۆشحاڵیشم کە توانیمان نازناوەکە بەم هاندەرانە شاد بکەینەوە کە دەمێکە چاوەڕێیان دەکرد. گرینگە ئەوەش لەیاد نەکەین کە ساڵی داهاتوو لە خاڵی سفرەوە دەستپێدەکەینەوە بۆیە دەبێت ئامانجمان پاراستن و بەدەستهێنانەوەکەی  نازناوەکە بێت و هاوشێوەی کرانە دەرەوەی چامپیۆنزلیگمان لێ نەیەت لە وەرزی داهاتوو.

شایانی باسە کوڕانی لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی یۆرگن کلۆپ هەردوو نازناوی جامی سوپەڕی ئەوڕوپی و جامی جیهانی یانەکانیشیان بردۆتەوە لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button