ئیتاڵیائیسپانیا

ئالێگری: ڕاهێنەرایەتیکردنی ڕیال مەدریدم ڕەتکردەوە

یاریگا – ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری ئیتاڵی و پێشووی یوڤێنتوس ئاشکرایکرد کە دوو ساڵ لەمەوبەر گرێبەستێکی ڕیال مەدریدی ڕەتکردۆتەوە، لە هەمان کاتدا ستایشی دەستکەوتەکانی زینەدین زیدانی کرد لە یانەکەدا.

ئالێگری بۆ ماوەی پێنچ ساڵ بەدوای یەک ڕاهێنەری یوڤی بوو و وەرزی ڕابردوو یانەکەی جێهێشت، بەڵام ئەوکاتەی لە چوارەم ساڵی خۆیدا بوو لە یانەکە لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆیشتنی زیندان لە یانەکەدا، ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە لەلایەن مەدریدەوە ئۆفەرێکی پێشکەش کرابوو کە بەهۆی دڵسۆزی بۆ یوڤی گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە و سوپاسی سەرۆکی ڕیال مەدری فلۆرێنتینۆ پێرێزیشی کردبوو بۆ ئۆفەرەکەیان.لەمباریەوە ئالێگری ڕاگەیاند:

دوو ساڵ لەمەوبەر پەیوەندیان پێوە کردم، بەڵام نەگەیشتینە ئەنجام چونکە من گرێبەستەکەم لەگەڵ یوڤی هێشتا ساڵێکی مابوو و دەمویست وەفاداری خۆم دووپات بکەمەوە بەرامبەر یانەکە و هەوادارانی. ئەوەی ئێستا گرینگە بۆم دۆزینەوەی یانەیەکە کەوا هاو ئامانج بن لەگەڵ من و تینووی بردنەوە بن.

لەبارەی دەستکەوتەکانی زیدانیشەوە ڕایگەیاند:

زیندانی توانیویەتی هاوسەنگی تیمەکە ڕابگرێت، بەلای منەوە بەکارهێنانی یاریزان کاسیمیڕۆ یەکێک لە زیرەکانەترین بیرۆکەکانە کە بینیبێتم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button