ئیسپانیاگرنگترین

دوای دوو ساڵ زیندانی ساندرۆ رۆسێل ئازادکرا

ئەمڕۆ دادگا ساندرۆ رۆسێلی سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئازادکرد پاش بەسەربردنی دوو ساڵ لە زیندان.

رۆسێل لە ساڵی ٢٠١٠دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بارسای لە خوان لاپۆرتا بردەوە، بەڵام لە ٢٠١٤دا وازهێنانی راگەیاند پاش دادگاییکردنی لەسەر کەیسی کڕینی نێیمار داسیلڤا و شاردنەوەی بڕی راستەقینەی پارەی کڕینەکەی، دوابەدوای لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت ناوبراو چەند کارێکی دیکەی نایاساییشی ئەنجامداوە.

رۆسێل بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا بەڵام لەم دواییەدا ریکاردۆ تیکسێیرا ی سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل نامەیەکی بۆ دادگای ئیسپانیا نارد و تێیدا گەواهی بۆ رۆسێل دا کە گوناهی نیە. دادگاش لەژێر رۆشانیی قسەکانی ریکاردۆ پێداچوونەوەی بە کەیسەکەدا کرا و دادگا رایگەیاند “بەپێی ئەو زانیاریە نوێیانەی پێمانگەیشتووە بەشێک لە تۆمەتەکان بەڵگەی تەواویان لەسەرنیە، بەو هۆیەوە ناوبراو ئازادکرا”.

لە سەردەمی رۆسێل بارسا لە ساڵێکدا قازانجەکانی گەیشتە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بە بێ ئەوەی لەو ساڵەدا لالیگا یاخود خولی پاڵەوانەکان بەرزبکاتەوە، ئەوەش ژمارەی پێوانەیی مێژووی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button