ئیتاڵیا

سەرۆکی فیۆرەنتینا: بەهەموو شێوەیەک یارمەتی ڕیبێری دەدەین دوای ئەو دزیەی لێیکرابوو

یاریگا – سەرۆکی یانەی فیۆرەنتینا ڕۆکۆ کۆمیسۆ بەڵێن دەدات هەمووشتێک دەکەن لەپێناو یارمەتیدانی فڕانک ڕیبێری. یاریزانە فەڕەنسیەکە شەممەی ڕابردوو، ڕۆژێکی ڕەشی بەڕێکرد، سەرەتا تووشی پێکان هات و لە یاریەکەیان بەرامبەر پاڕما دواتر بۆی دەرکەوتبوو کە ماڵەکەی تاڵان کراوە و دزی لێکراوە.

دواتر ڕیبێری لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە لەبەر ترسی سەلامەتی خێزانکەەی هەڵبستێت بە جێهێشتنی یانە ئیتاڵیەکە، بەڵام کۆمیسۆ دڵنیایی دەداتە یاریزانەکە فەڕەنسیەکە کە ئەوان بە هەمووشێوەیەک یارمەتی دەدەن:

ئێمە یەکجار ناڕەحەتین بەوەی بەسەر ڕیبێریدا هات لە شەوی شەممەدا. دەمانەوێ پشتگیری خۆمان بۆ ڕیبێری و خێزانە ناوازەکەی دووپات بکەینەوە. بەدەر لە زەرەری دارایی، ئەم ڕووداوانە زیانی دەروونیش بە قوربانیان دەگەینن بەهۆی لەدەستدانی هەندێ کاڵای تایبەت. جگە لەمانەش ترست بۆ درووست دەبێت لەبارەی سەلامەتی خۆت و منداڵەکانت. بەڵام ئێمە ڕیبێری دڵنیا دەکەینەوە کە لەم کاتە سەختەدا یارمەتیدەری دەبین و خێزانی فیۆرەنتینا هەمووشتێک دەکەن بۆ ئەوەی وابکەن جارێکی دیکە هەست بە سەلامەتی بکاتەوە.

شایانی باسە ئەم لێدوانەی سەرۆکی یانەکە لەدوای تویتێکی ڕیبێری هات کە تیایدا ڕیبێری بە ئاشکرا باسی جێهێشتنی یانەکەی کردبوو دوای ئەم ڕووداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button