ئه‌وروپائیسپانیا

بارتۆمیۆ: ڤار هاوكاری یانەیەكی دیاریكراو دەدات ، میسی لە بارسێلۆنا ناڕوات

یاریگا: جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە ڤار دادپەروەر نیە لە یاریەكانی ئەم وەرزەی لیگا.

لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر ڤیا ڕیاڵ سەرۆكی بارسێلۆنا ووتی: ڤار كێشەیە لە دوای دووبارە دەسپێكردنەوەی یاریەكان، زۆربەی یاریەكان بەشێوەیەكی نا دادپەروەر كۆتایی دێت،یانەیەكی دیاریكراو سوودمەندە.

سەبارەت بە داهاتووی میسی ووتی: ئەو بۆ چەندین ساڵی تر لێرە دەمێنێتەوە و بارسێلۆنا جێ ناهێڵێت، هیچ ووردەكاریەكی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بڵاو ناكەینەوە، بەڵام چەندین جار بڵێین ئەو ژیانی تۆپی پێی لە بارسێلۆنایە و ئەوە ناگۆڕدرێت.

بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە جیاوازی چوار خاڵ لە ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button