ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا تەنها دوو رۆژی لە پێش ماوە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنا ئەگەر بیانەوێت لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بگوازنەوە یانەکەیان، ئەوا دەبێت تاوەکو سێ شەممەی ئەم هەفتەیە خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە و نێرازۆری ئامادەیە بەرامبەر 111 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەکەی بێت وەکو ئەو مەرجەی لە گرێبەستەکەیدا هاتووە و یانە ئیسپانیەکەش تاوەکو 7ـی ئەم مانگە دەرفەتی هەیە بۆ گواستنەوەی، چونکە لە گرێبەستەکەی مارتینێزدا هاتووە هەر یانەیەکی دەرەوەی ئیتاڵیا ئامادە بێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات، ئەوا تاوەکو وادەی دیاری کراو دەتوانێت ئەو کارە بکات.

باسا ئەگەر نەتوانێت تا ئەو کاتە لاوتارۆ بگوازێتەوە، ئەو کاتە یاریزانەکە ناچارە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان نوێ بکاتەوە و ئەو کات مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی زیاتر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button