ئیسپانیا

ڕیاڵ بە تویتێک “لاقرتێ” بە بارسێلۆنا دەکات

یاریگا- پێگەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید لە تویتەر بردنەوەی یانەکەیانی بەرامبەر خیتافی بە هەل زانی تا بەو بۆنەیەوە بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕن بە فراوانتر کردنی جیاوازیی خاڵەکانیان لەگەل بارسێلۆنای ڕکابەریان.

دوای بردنەوەکە، لە هەفتەی 33ی خولەکە و پێشەنگ گرتن بە جیاوازیی چوار خاڵ، لە تویتەری فەرمی یانە شاهانەکەوە بە دانانی وێنەیەکی ئاهەنگگێڕانی سێرجیۆ ڕامۆس کە ئاماژەی بۆ ژمارەکەی سەر درێسەکەی کردووە، نووسیویانە: “ئێستا چەند خاڵ لە پلەی دووەمەوە دوورین، ڕامۆس؟”

ئەو پۆستە، کاردانەوەی لایەنگران و هەوادارانی لێکەوتەوە و وەک لاقرتێیەک لە دژی بلاوگرانا لێکیان دایەوە و هاوکات پۆستی لەو شێوەیان بە گوێرەی پێگە و ناوبانگی ڕیاڵیان نەزانیوە. هەر بۆیە تویتەکە دوای ماوەیەک لابردرا.

یاریی داهاتووی کوڕانی پایتەخت بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ بیڵباوە، لە باری بردنەوەی ئەو یارییە لە لایەن ڕیاڵەوە، جیاوازییەکە بە شێوەی کاتی بەرز دەکەنەوە بۆ حەوت خاڵ پێش یاریی نێوان ڤیاڕیاڵ و بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button