ئینگلتەرا

ستێرلینگ دەنگی بە یاریزانێکی تۆتنهام داوە بۆ باشترینی پریمەرلیگ

یاریگا-رەحیم ستێرلینگ ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی  ئاشکرایدەکات بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ دەنگی بە هاری کەین داوە.

لەگەڵ ئەوەی کەین دەنگی پێویستی کۆنەکردەوە تاوەکو ببێت بە یەکێک لە شەش کۆتا پاڵێوراوەکە بەڵام ئاستی کاپتنەکەی ئینگلتەرا لەم وەرزەدا بەس بووە بۆ ئەوەی ستێرلینگ دەنگی پێبدات.

ئەم لێدوانی رەحیم وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان بوو لەسەر ئەوەی ڤیرجل ڤان دایک دەنگی بە تۆ داوە ئایا تۆش دەنگت بە ڤان دایک داوە؟ لە وەڵامدا وتی “من دەنگم بە هاری کەین داوە چونکە هەموو ساڵێک گۆڵێکی زۆر تۆماردەکات و زۆر دەبەخشێت بە یانەکەی”.

جگە لە ڤان دایک و ستێرلینگ، هەریەک لە سادیۆ مانێ،سێرجیۆ ئەگوێرۆ،بێرناردۆ سیلڤا و ئێدین هازارد کاندیدن بۆ خەڵاتەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button