ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێکەوتن

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری لەگەڵ کارگێری ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامەی وەرزشی موندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە بەم دواییە کارگێری بارسا پەیوەندی نهێنیان لەگەڵ راهێنەری یانەی سەدی قەتەری هەبووە و ئەو راهێنەرە کەتەلۆنیە رازی بووە وەرزی داهاتوو دوای دەرکردنی کیکێ سێتیێن پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردووە بەرپرسانی بارسێلۆنا داوایان لە چاڤی کردووە لیۆنێل میسی رازی بکات کە یانەکەیان جێنەهێڵیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button