خوله‌کانی دیکە

گرێبەست لە یانەیەکی پلە نایابی ئەوروپاوە شنایدەر دەگەڕێنێتەوە بۆ لاکێشەی سەوز

یاریگا- ویسڵی شنایدەری ئەستێرەی پێشووتری هۆڵەندا گرێبەستێکی دڵگیری پێ گەشتووە و ڕەنگە ناوبراو لە وازهێنانی لە تۆپی پێ بگەڕێنێتەوە بۆ یاریگاکان.

لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی NOS، جوردی زویدای بەڕێوبەری هونەری یانەی ئۆترێختی هۆڵەندی گوتی: “قسەمان لەگەڵ شنایدەر کردووە بۆ ئەگەری گەڕانەوە بۆ تۆپی پێ. ئێستا بڕیارەکە کەوتۆتە دەستی ئەو.”

قسەکانی ئەو بەرپرسە دوای ئەوە دێ کۆمەڵێک هاندەری ئۆتریخت درێسی یانەکەیان بە ناوی شنایدەرەوە پێشکەشی یاریزانەکە کردبوو وەک داواکارییەک تا لە ڕێگەی ئۆترخیتەوە بگەڕێتەوە یاریکردن.

سەرچاوەکان ئەوە دەڵێن کە وەڵامی ئەستێرەکەی پێشووتری ڕیاڵ و ئینتەر و گالەتەسەرای ئەرێنی بووە بە ڕووی داواکارییەکەی ئەو هاندەرانە و پێی ڕاگەیاندوون کە گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە کراوە.

شنایدەر هاوینی ڕابردوو لە یانەی غەڕافەی قەتەڕیەوە وازهێنانی خۆی بە یەکجارەکیی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

Back to top button