ئیسپانیا

بارسا پێکانی ئۆمتیتی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا پێکانی ساموێڵ ئۆمتیتی بەرگریکاری ڕاگەیاند.

یاریزانە فەڕەنسییەکە ماوەیەکی درێژە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکانی بارسێلۆنا ناکات و هەر جارێک بۆ ماوەیەک دادەبڕێت لە یاریگاکان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی یانەکە، ئۆمتیتی هەستی بە ناڕەحەتی کردۆتەوە لە ئەژنۆی چەپیدا لە کاتی ڕاهێنانەکاندا. بەو بۆنەیەشەوە ئەگەری زۆرە بۆ یارییەکەی ڤیاڕیاڵ دوور بکەوێتەوە.

بارسا ئەم وەرزە دەناڵێنێت بە دەست ناجێگیری هێڵی بەرگرییەوە. دوورکەوتنەوەی ئۆمتیتیش زیانێکی زۆری هەبووە بۆ ئەو هێڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button