گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

باوکی حەبیب نورماگۆمیدۆڤ بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

یاریگا-عەبدولمەناپ نورماگۆمیدۆڤ  لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا گیانی سپارد پاش جەنگێکی چەند مانگە لەگەڵ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.

عەبدولمەناپ هاوکات راهێنەری حەبیب بوو کە لەم چەند ساڵەی دواییدا وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی UFC ناوبانگی دەرکرد.

ناوبراو سەرەتا لە مانگی چوار تووشی ڤایرۆسەکە هات  و بە تێپەڕبوونی کات  بارودۆخی بەرەو باشتربوو، حەبیبیش رایگەیاندبوو تەندروستی باوکی باشتربووە بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوودا بە جۆرێک بارودۆخی خراپ بوو کە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و چەند رۆژێک هەواڵی نەبوو، تاوەکو ئەمڕۆ راگەیەندرا ناوبراو کۆچی دوایی کردووە.

حەبیب پێشتر رایگەیاندبوو بەشی زۆری بنەماڵەکەی تووشی کۆرۆنا هاتوون و زیاد لە ٢٠ کەسیان لەژێر هەناسەدانی دەستکردە وە چەند کەسێکیشیان کۆچی دواییان کردووە بە نەخۆشییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button