یاریگا

بەپەلە : میسی بیر لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا دەکاتەوە

یاریگا – کەمێک پێش ئێستا لە هەواڵێکی بەپەلەی کادیناسیردا باس لە ڕۆشتنی میسی کراوە دوای تەوابوونی بۆندەکەی لە 2021 .

کانۆ کارینۆ ڕۆژنامەنوس لە کادیناسیری ئیسپانی باس لەوە دەکات کە بیرکردنەوەی میسی ئەوەیە کە بۆندەکەی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا تەواو بکات و دواتر بارسێلۆنا بەجێبهێلێت .

بەپێی ئەو سەرچاوەیە میسی لەوە بێزارە کە کۆمەڵێک زانیاری نێهێنی لەو یانەیە دەچێتە دەرەوە و ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە میسی سەرچاوەی هەموو بڕیاڕەکانی ئەو یانەیەیە .

هەروەها پەیامنێری بین سپۆرت جەمال جەبەلی ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە و پێی وایە ڕێکەوتنی میسی و بارسێلۆنا وەستاوە و ئەو یاریزانە دەیەوێت یانەکە بەجێبهێلێت لە هاوینی داهاتوودا .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button