ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیبراهیمۆڤیج میلان جێدەهێڵێت

یاریگا-گەڕانەوەکەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ ئەیسی میلان کورتخایەن دەبێت و وابڕیارە مانگی داهاتوو ئەو یانەیە دووبارە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سکای سپۆرت لەگەڵ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە ٣١-٨دا  ئیبرا گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و دەگەڕێتەوە سوید بۆ یاری بۆ یانەی هامەربی دەکات کە خۆی خاوەندارێتی بەشێکی ئەو یانەیە دەکات.

زڵاتان لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت  لەو یارییانەی رۆسۆنێری ببینرێت کە لەم وەرزدا ماون.

زڵاتان پێشتر لەگەڵ هامەربی مەشقی ئەنجامداوە و رووبەرووی هێرشی توندی هاندەرانی ماڵمۆ بووەوە بەهۆی ئەوەی یانەی هامەربی کڕیوەتەوە لە کاتێکدا ئەو یانەیە رکابەری ماڵمۆیە و ئەستێرە سویدییەکەش لە ماڵمۆ پێگەیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button