ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی : ئەشرەف حەکیمی ریاڵ مەدریدی بەرەو ئینتەرمیلان جێهێشت

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی فرۆشتنی ئەستێرەی لاوی یانەکەی ئەشرەف حەکیمی راگەیاند.

ئەشرەف لە تەمەنێکی کەمدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت لەگەڵ تیمی یەکەمی مەدرید، دواتر بە خواستن پەیوەندی بە بۆروسیا دۆرتموند کرد و بووە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یانە ئەڵمانییەکە بە جۆرێک سەرەڕای ئەوەی بەرگریکاربوو لە ٧٣ یاریدا ١٢ گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکرد. هەرچەندە پێشبینی دەکرا لە داهاتوودا بگەڕێتەوە مەدرید و ببێتە یاریزانی سەرەکی ئەو یانەیە بەڵام لۆس بلانکۆس رەزامەندی لەسەر دەستەوارەیەکی ئینتەرمیلان نیشاندا تاوەکو بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت. لەگەڵ پێنج ملیۆن یۆرۆی دیکە  بەپێی ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە.

گرێبەستی بەرگریکارەکە بە رەگەز مەغریبییەکە لەگەڵ یانە نوێیەکەی بۆ چوار وەرزە و ساڵانە پێنج ملیۆن یۆرۆ دوای باج وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button