ئیسپانیا

ئەمڕۆ تۆپی پێی ئافرەتانی ریاڵ مەدرید لە دایک بوو

یاریگا-ئەمڕۆ بەرواری ٧/١  رۆژێکی مێژووییە بۆ دامەزراوەی ریاڵ مەدرید و تیمی ئافرەتانی یانەکە لە دایک بوو.

لە بەیاننامەی یانەکەدا هاتووە ” مەبەستیانە یاریزانە باشەکانی ئیسپانیا کۆبکەنەوە و هاوشێوەی تیمی سەرەکییان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان بدەن”.  هەروەها فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە وتبووی نایانەوێت لەم شۆڕشە نوێیەی دوابکەون کە هەڵکشانی تۆپی پێی ئافرەتانە و دەیانەوێت لەوێش سەرکردە بن.

پارساڵ ریاڵ مەدرید یانەی  تاکۆنی تایبەت بە تۆپی پێی ئافرەتانی کڕییەوە تەنها بە ٣٠٠ هەزار یۆرۆ و ئەمڕۆش بە گۆڕانکاری گەورەوە و لەژێر ناوی ریاڵ مەدرید  ئەو یانەیەی بنیات نایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button