ئه‌وروپائیسپانیا

” سیستەمی ڤار جارێکی دیکە لە دژی بارسێلۆنا بوو ”

یاریگا
بارسێلۆنا بۆ دووەم یاریی لەسەر یەک نەیتوانی بردنەوە بەدەست بێنێت و بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵ یەکسانبوون و هەردوو گۆڵەکەی یانە مەدریدییەکە بە لێدانی سزا بوو.

یەکێک لە شرۆڤەکارانی کاری ناوبژیوانی لە رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رەخنە لە ژووری سیستەمی ڤار دەگرێت و دەڵێت ” لە کاتی جێبەجێ کردنی دووەم لێدانی سزای رۆخێ بلانکۆس، ئانخێل کۆریا پێش لێدانەکە چووە ناو هێلی سزا و پێویست بوو کە لێدانەکە دووبارە بکرێتەوە، هەروەک چۆن یەکەم لێدانی سزای ئەو یانەیە دووبارە کرایەوە، بەڵام ژووری سیستەمەکە هیچ گرنگی بەم دیمەنە نەدا ”.

بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە و لە ئەگەری بردنەوەی ریال مەدرید بەرامبەر رکابەرەکەی، ئەوا جیاوازیان لەگەڵ پێشەنگایەتی دەبێتە چوار خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button