ئیسپانیا

سیمیۆنی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت گریزمان: هیچ وشەیەکم نیە بۆ وتن!

یاریگا- لە پرێس کۆنفرانسی دوای یاری لوتکەی هەفتەی نێوان بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید، دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە مەدریدیەکە ئامادە نەبوو وەڵامی پرسیارێک بداتەوە سەبارەت بە ئەنتوان گریزمان کە لە کۆتا خولەکی یارییەکەدا لە لایەن کیکی سیتینی ڕاهێنەری بلاوگرانا بەشداری پێ کرا.

پەیامنێری کەناڵی موڤیستار پرسیارێکی ئاراستەی ڕاهێنەرەکەی رۆخی بلانکۆس کرد سەبارەت بە گریزمان، سیمیۆنی لە وەڵامدا گوتی: “هیچ وشەیەکم نییە بۆ گوتن لەو بارەیەوە.”

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە ئێستا زوومی ڕەخنەکانی لەسەرە کاتێک لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ وەک ئەستێرەی یەکەمی یانەکە هەژمار دەکرا، سەرەتای وەرز رووی کردە بارسا بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە هەمان ئاستی ئەتڵەتیکۆی پیشان بدات و پێگەی سەرەکیی بوون لە یانە کەتەلۆنیەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

یاریی نێوان ئەو دوو یانەیە کە لە میانی هەفتەی 33ی لالیگا بوو، بە یەکسانبوونی 2-2 بۆ هەردوولا کۆتایی هات. لە باری بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە خیتافی، شاهانەکان جیاوازییەکە لەگەڵ بارسای پلەم زیاتر دەکەن بۆ چوار خاڵ و خۆیان لە پێشەنگ قایمتر دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button