ئه‌وروپائیتاڵیا

لیستی ناوی یاریزانانی ئەیسی میلان بڵاوکرایەوە

یاریگا
ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر سپال بڵاوکردەوە.

هەژمارەی فەرمی تویتەری ئەیسی میلان ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر سپال لە سێریائەی بانگهێشت کراون و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی ئەو یانەیە دوای ماوەیەکی زۆر بانگهێشت کرایەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەشداری یارییەکە بکات.

ئەیسی میلان ئەمشەو کاتژمێر 22:45 لە گەڕی 29ـی سێریائەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان رووبەرووی سپاڵ دەبنەوە، رۆسێنەری تاوەکو پێش ئەم یارییە 42 خاڵیان کۆکردووەتەوە و پلەی حەوتەمی ریزبەندیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button