ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: بایرن میونشن بەرگریکاری لاوی گواستەوە ریزەکانی

یاریگا
تانگۆی کواسی، بەرگریکاری لاوی فەڕەنسی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە دوای گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ بەرگریکاری لاوی فەرەنسی، ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستەکەیان بۆ ماوەی چوار وەرز واژۆ کرا و بە ئامادەبوونی حەمیدزیچ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیان بە میدیاکان ناسێندرا.

تانگۆی 18 ساڵ پێگەیشتووی ئەکادیمیای یانەی پاریس سانجێرمانی ولاتەکەیەتی و لەگەڵ یانەکەی ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 15 یاریی کرد و توانی سێ گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.

Back to top button