ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ئالابا دەیەوێت لە لالیگا یاریی بکات

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پێدەچیت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵیت و دەیەوێت لە داهاتوو یاریی بۆ یەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید یاخود بارسێلۆنا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە بەرگریکاری باڤارییەکان تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ بکاتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەند کارگێری میونشن ئامادەیە گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢4 نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی بە خۆرایی لەدەستی نەدەن.

ئالابا لە هاوینی ٢٠١٢ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و مانچێستەر سیتی ئامادەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام بەرگریکارە نەمساییە دەیەوێت یاریی بۆ ریال مەدرید یاخود بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button