ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان گرێبەستی سێ یاریزانی نوێکردەوە

یاریگا
سەرەرای ئەوەی کە خولی فەڕەنسا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی هاتووە و یانەی پاریس سانجێرمان وەکو پاڵەوان ناسێندرا، بەڵام ئەو یانەیە لە چامپیۆنزلیگ بەشدارە و بەم هۆیەوە گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان بڵاویکردەوە لەسەر داوای توماس توخێل راهێنەری یانەکەیان، گرێبەستی تیاگۆ سیلڤا، ئێریک چۆپۆ و سێرخیۆ ریکۆیان نوێکردەوە، چونکە ئەو سێ یاریزانە ئەمڕۆ گرێبەستەکانیان کۆتایی هاتووە.

ئەو سێ یاریزانە گرێبەستەکانیان تەنیا بۆ ماوەی پێنج هەفتە درێژ کراوەتەوە، ئەویش لە پێناو یاریی کردنیان لە چامپیۆنزلیگ کە بریارە مانگی هەشتی داهاتوو دەست پێ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button