ئیسپانیا

ڤیدیۆ: مێسی لە دەستەی ڕاهێنەرایەتی تووڕە دەبێت و ئامادە نییە گوێ بگرێت!

یاریگا- لە پێگە فەرمیە وەرزشیەکان، لە نێویشیاندا مارکای ئیسپانی، ڤیدیۆیەکی لیۆنێل مێسی بڵاو بۆتەوە کە زوومی کامێراکەی لەسەرە و ئامادە نییە گوێ لە ئیدێر سارابیای یاریدەری کیکی سیتین بگرێت.

ڤیدیۆکە لە کەناڵی موڤیستار بڵاو بۆتەوە و تێیدا و لە کاتی پشوو وەرگرتن و ئاو خواردنەوەی یاریزانان لە یاری نێوان بارسا و سێڵتاڤیگۆ لە هەفتەی 32، سارابیا دەیەوێت لەگەڵ مێسی قسە بکات، بەڵام کاپتنەکەی بلاوگرانا پشت گوێی دەخات و ئامادە نییە لەگەڵ گروپەکەشدا بوەستێت.

https://twitter.com/FCBW_Med1a/status/1277383316874895361?s=09

بارسا لەو یارییردا بە یەکسانبوونی 2-2 هاتە دەرەوە بواری بۆ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری خۆش کرد کە بە بردنەوەی لە مایۆرکا پێشەنگی لالیگا تاکلایەنە بگرێتە دەست بە جیاوازی دوو خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button