ئیسپانیا

چاڤی هێرناندز نایشارێتەوە خەریکی ئامادەکاریە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕا‌هێنەرایەتی بارسا

یاریگا– چاڤی هێرناندزی ئەفسانەی بارسێلۆنا و ئیسپانیا ڕایگەیاند بەردەوامە لە ئامادەکاریەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیکردنی بارسێلۆنا و گەڕانەوەی بۆ کامپ نو.

دەنگۆی ڕاهێنەرایەتی کردنی بارسێلۆنا لەلایەن چاڤیەوە ئەوکاتە سەریهەڵدا کاتێک بارسا هەڵسا بە دوورخستنەوەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی. تەنانەت یانەکە ئۆفەرێکیان خستە بەردەم چاڤی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کە تیایدا چاڤی ڕەتیکردەوە و و ئەوەبوو سیتین کرایە ڕاهێنەر. ئێستاش یاریزانەکە لەبارەی داهاتووی خۆی و گەڕانەوەی بۆ بارسا لێدوانی داوە و دەڵێت:

گەورەترین ئامانجم ڕاهێنەرایەتی کردنی بارسایە و دەمەوێ یانەکە بگەڕێنمەوە سەر ڕێچکەی بردنەوەکان. من پیاوی یانەکەم، دەمەوێ لە ساتێکی گونجاودا بگەڕێمەوە و گۆڕانکاریەکی بنچینەیی لە یانەکەدا بکەم، هەربۆیەش دەمەوێ سەرجەم بڕیارەکان لەدەست خۆم بن لە یانەکە. سوپاسی یانەکەش دەکەم کە مانگی یەکی ئەمساڵ پەیوەندیان پێکردم بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، بەڵام ئەوکات دۆخەکە بەمشێوەیە نەبوو کەمن دەمویست، هەربۆیەش ئۆفەرەکەیانم ڕەتکردەوە.

شایانی باسە چاڤی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەڕی هەریەک لە نازناوەکانی جامی سوپەڕی قەتەڕی و جامی قەتەڕی بردۆتەوە و وەکو یاریزانیش 82 یاری بۆ یانەکە ئەنجامداوە و 21 گۆڵی تۆمارکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button