ئه‌مریکا

ڕاهێنەری پێشووی ئارجەنتین “کارلۆس بیلاردۆ” تووشی کۆڕۆنا هاتووە

یاریگا – کارلۆس بیلاردۆ ئەو ڕاهێنەرەی مۆندیالی 1986ی بۆ ئەرجەنتین بردەوە، پشکینی کۆڕۆنای بۆ کراوە و ئەنجامی پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچووە بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانەکەی.

بیلاردۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بە سەرکردایەتی ماڕادۆنا بە نازناوی مۆندیال شاد کرد، هەروەها لە مۆندیالی 1990یشدا توانی ئەرجەنتین بگەینێتە کۆتایی مۆندیال، بەدەر لە مۆندیالیش خاوەن سێ جامی لیپەرتادۆسە لەگەڵ یانەی ئیستوتیانتیش لەساڵانی 1968 و 1970.

شایانی باسە بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی ئەرجەنتین، وڵاتەکە خاوەن 55 هەزار کەیسی کۆڕۆنایە کەوا 1.8 هەزاریان مردوون.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button