ئیسپانیا

ئاسپاس: بەرامبەر بارسا شایستەی بردنەوە بووین

یاریگا- یاگۆ ئاسپاسی هێرشبرلەری سێڵتاڤیگۆ پێی وایە کە یانەکەی شایستەی بردنەوە بوو بەرامبەر بارسێلۆنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یارییەکی گەرم و سەرنجڕاکێشدا بارسێلۆنا و سێڵتاڤیگۆ بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسان بوون. تێیدا ئاسپاس لە خولەکانی کۆتاییدا بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب دووەم گۆڵی یانەکەی و یەکسانبوونی یارییەکەی تۆمار کرد.

دوای یارییەکەش، هێرشبەرە ئیسپانیەکە گوتی: “بە داخەوە کە بردنەوەمان بە دەست نەهێنا. شایستەی سەرکەوتن بووین و زۆریش نزیک بووین لەوە.

سەبارەت بە گۆڵەکەشی گوتی: “بە ڤیدیۆ تەماشای چۆنێتی وەستانی دیواری بارسێلۆنامان کردووە لە چەند یاریی پێشووتریاندا. لە نێوان گریزمان و ئەوەی تەنیشتیدا بۆشاییەکم دەبینی. دەمزانی تۆپەکە بۆ کوێ بنێرم. بۆ هەموو پێویستە سوپاسی ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەکەمان بکەم.”

هاوکات کاپتنەکەی سێڵتا خۆشحاڵی خۆشی خستە ڕوو کە ئێستا بە هەشت خاڵ دوورن لە ناوچەی دابەزین.

بەو یەکسانبوونە لە هەفتەی 32, بارسا چانسێکی زێڕینی دا بە ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بۆ وەرگرتنی پێشەنگ بە تاک لایەنە، ئەوەش لە باری بردنەوەی مێرەنگی لە یاری داهاتوویان کە سبەی شەو دەبنە میوانی ئیسپانیۆل.

بابەتی زیاتر

Back to top button