ئیتاڵیا

ساری: ڕۆناڵدۆ پێوویستی بە باشتر بوونە نەك پشوو

یاریگا: ماوریسۆ ساری، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە ئاستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەكەی دەكات.

ساری لە لێدوانی دوای یاریەكەیان بەرامبەر لیچی ووتی: پێویستە كریستیانۆ بە شێوەیەكی باش یاری بكات دوای ماوەیەك لە دابڕان لە یاریكردن، پێوویستی بە باشر بوونە لە یاریەك بۆ یاریەكی دیكە.

هەروەها ووتیشی: پێوویستی بەوەیە زیاتر یاری بكات نەك پشوو وەربگرێت، لە داهاتوودا ڕێگایەك دەدۆزینەوە بۆ پارێزگاریكردن لێی.

شەوی ڕابردوو یوڤێنتوس توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی خاوێن لە لیچی بباتەوە و پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی سێریا ئەی قایمتر بكات و لە بردنەوەی نازناوەكە نزیكتر بێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button