ئه‌وروپائیسپانیا

دایكی ئارسەر وەڵامی كیكی سیتین دەداتەوە

یاریگا: لوسیا دی میلو، دایكی یاریزانی بەڕازیلی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە توندی وەڵامی لێدوانێكی ڕاهێنەری بارسێلۆنا كیكی سیتین دەداتەوە.

زۆربەی ڕۆژنامەكان باس لە نزیكبوونەوەی یاریزانە بەڕازیلیەكە دەكەن بۆ یوڤێنتوسی ئیتاڵی.

كیكی سیتین لە لێدوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر سێلتا فیگۆ سەبارەت بە ئارسەر ووتی: ئەو یەكەم و كۆتا یاریزان نیە كە بێتە بارسێلۆنا و ئاستی وەك چاوەڕوانیەكان نەبێت.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد دایكی ئارسەر وەڵامی ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا دەداتەوە و دەڵێت: ئەی خوایە، ئێستا خەریكە خاڵی لاواز لە یاریزانەكە دەدۆزنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button