ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هالاند داهاتووی خۆی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند ئاشكرا كرد

یاریگا: هالاند ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ، داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی ئاشكرا كرد.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ”WAZ”ی ئەڵمانی ووتی: من تەنها لە ئێستادا دەژیم، ماوەیەكی كەمە هاتوومەتە دۆرتمۆند ، بۆیە بەمنزیكانە بیر لە جێهێشتنی ناكەمەوە.

هەروەها ووتیشی: بروسیا دۆرتمۆند یەكێكە لە یانە گەورەكانی جیهان ، بۆ ماوەیەكی درێژ بۆندم هەیە لێرە، زۆر بیر لە داهاتووم ناكەمەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: بڕیارێكی گرنگی ژیانم داوە كە لێرە یاری بكەم،دەمەوێت نازناوەكان لێرە بەدەست بهێنم، لە وەرزی داهاتوودا ئامانجمان زۆر دەبێت، دەمەوێت گۆڵی زیاتر تۆمار بكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button