ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئەشرەف حەکیمی ناگەڕێتەوە مەدرید

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی کاتی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە دەکات.

جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووە حەکیمی یاریزانی ریال مەدرید کە بە شێوەی کاتی یاریی بۆ یانە ئەڵمانیەکە دەکات، کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ زەردەواڵەکان کۆتایی دێت و پێویستە بگەڕێتەوە ریزەکانی شاهانەکان، بەڵام ئەو یاریزانە دڵنیایە لەو یانەیە دەبێتە یەدەگی دانی کارڤاخال، بۆیە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانەوە بکات.

ئەو رۆژنامەنوسە ئیتاڵیە ئەوەشی بڵاوکردووە کارگێری نێرازۆری ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی حەکیمی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریال مەدرید بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button