ئینگڵته‌را

یونایتد چاوی لە یاریزانێکی پاریسە

رەنگە ئەنتۆنیۆ ڤالێنسیا مانجستەر یونایتد جێبهێڵێت، ئاشلی یۆنگیش تەمەنی هەیە، ئەمەش وای لە سۆلشایەر کردووە بیر لە گواستنەوە یاریزانێکی هێڵی بەرگری بکاتەوە.

رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، شەیتانە سوورەکان چاویان لە تۆماس مونییەی یاریزانی یانەی پاریسان جێرمان فەرەنسییە.

مونییەی ٢٧ ساڵ بەهۆی بوونی دانی ئەلڤێش، کیهرەر، ناتوانێت جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی تۆماس تۆچێل بکاتەوە ئەمەش وای لە مانجستەر یونایتد کردووە هەوڵی بۆ بدات.

مانجستەر یونایتد ئاستی دابەزیووە و بە کۆکردنەوەی ٦٤ خاڵ لە پلەی شەشەمی خولی ئینگلیزی دێت، سبەی چوارشەممەش بەرامبەر بە مانجستەر سیتی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button