ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ ئەمشەو یاریی ناکات

رۆناڵدۆ ئەمشەو یاریی ناکات

یاریگا
ئەمشەو یۆڤێنتۆس لە گەڕی 28ـی سێریائەی میوانداری لیچی دەکات و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەم یارییە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری پۆرتوگاڵی ئەو یانەیە یاریی نەکات.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازیتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە چاوەڕێ دەکرێت ماوریزیۆ ساری راهێنەری خانمە پیرەکە بۆ ئەم یارییە پشوو بە هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەی بدات و بەشداری پێ نەکات، چونکە ئەو یاریزانە دوای دەست پێکردنەوەی یارییەکان لە سەردەمی کۆرۆنا بەشداری تەواوی یارییەکانی جامی ئیتاڵیا و سێریائەی کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە راهێنەری یۆڤێنتۆس نایەوێت سەرکێشی بە دۆن بکات، چونکە ئەوان یارییەکانی چامپیۆنزلیگیشیان لە پێشە و پێویستە پشوو بە چەند یاریزانێک بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button