ئاسیائه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

فیفا بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار هاوکاری فێدراسیۆنە جیهانیەکان دەکات

یاریگا
فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی جیهانی تۆپی پێ فیفا بریاریداوە بڕی 1.5 ملیار دۆلار لە لە پێناو رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەشی فێدراسیۆنەکانی تۆپی پێ جیهان بکات.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس لە گەڵ سەرجەم فێدراسیۆنەکانی تۆپی پێ جیهان بڕیاردرا لە پێناو رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکاریان بکرێت و ئەو هاوکارییەش بە شێوازی جیاجیا پێشکەشیان دەکرێت، بۆ ئەوەی سەرجەم وەرزشوانانی جیهانی دوور بن لەو پەتایە جیهانیە.

سەرجەم فێدراسیۆنەکانی جیهان هەر یەکەو یەک ملیۆن دۆلاریان بەردەکەوێت و کۆنفێدراسیۆنەکانیش دوو ملیۆن دۆلاریان بەردەکەوێت و بێجگە لەمەش بڕی 500 هەزار یۆرۆ وەکو هاوکاری پێشکەش بە فێدراسیۆنەکان دەکرێت بۆ تیپەکانی ئافرەتان.

بابەتی زیاتر

Back to top button