ئه‌وروپائیتاڵیا

ماتیا دی چیلیۆ تاوەکو کۆتایی وەرز ناتوانیت یاریی بکاتەوە

یاریگا
ماتیا دی چیلیۆ، بەرگریگاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی وڵاتەکەی بە هۆی پێکان ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردووە بەرگریکاری یانەکەیان لە یاریی بەرامبەر بۆلۆنیا بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە رانیدا بە ناچاری یاریگای جێهێشت و دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە پێکانەکەی قورسە و بریاریشە دوای 10 رۆژی دیکەش پشکنینی بۆ بکرێتەوە.

سەرچاوەکان نزیک لە یانە ئیتاڵیەکە بڵاوییان کردووە ئەو یاریزانە پێکانەکەی زۆر قورسە و ئەستەمە ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە.

Back to top button