خوله‌کانی دیکە

رۆشتۆڤ روونکردنەوە دەدات لەسەر شکستەکەیان بە ئەنجامی ١-١٠

یاریگا-یانەی رۆشتۆڤی رووسی لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری راستەقینەی شکستەکەیان بڵاوکردەوە لە خولی نایابی ئەو وڵاتەدا.

رۆشتۆڤ لە پلەی چواری ریزبەندیدایە و پێشتر بەشداری لە خولی پاڵەوانەکان و خولی ئەورووپا کردووە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەگەڵ گەڕانەوەی خولی رووسیدا ئەو یانەیە بە ئەنجامی ١-١٠ تووشی شکست هات بەرامبەر یانەی سۆچی پلە ١٤.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە” زۆرێک لە هاندەرانمان بە تایبەت ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن و ئاگاداری بارودۆخەکە پرسیاری شکستەکەمان لێدەکەن بەرامبەر سۆچی بە ئەنجامی ١-١٠.  دەمانەوێت روونی بکەینەوە کە شەش یاریزانی سەرەکیمان تووشی کۆرۆنا هاتن و بەهۆیەوە دەبوو سەرجەم یاریزانەکان کەرەنتین بکرێن. بەو هۆیەوە داوامان لە یانەی سۆچی کرد یارییەکە دوابخرێت بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە بۆیە ناچاربووین بە یاریزانانی ١٦-١٩ ساڵ یاری بکەین”.

ئەوەی لەو یارییەدا بووە جێگەی باسی میدیاکان ئاستی دێنیس پۆپۆڤی گۆڵپارێزی ١٧ ساڵانی رۆشتۆڤ بوو کە سەرەڕای ئەوەی ١٠ گۆڵی لێ تۆمارکرا، توانی ١٥ لێدان بگەڕێنێتەوە لە نێویاندا لێدانێکی سزا و بووە زۆرترین گەڕانەوە لە یارییەکدا لە مێژووی ئەو خولە

بابەتی زیاتر

Back to top button