ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

هاندەرانی یوڤێنتوس تۆمەتێکیان خستووەتە پاڵ رۆناڵدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بەم دوواییە نەیتوانیوە ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات، بە تایبەت لە جامی ئیتاڵیا و یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی.

رۆژنامەی کۆریرۆدلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، بەشێک لە هاندەرانی خانمە پیرەکە پێیانوایە کە دۆن هەمیشە ئارەزوو دەکات دوایین لێدانی سزا جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی بڵێن ئەو ئەنجامەکەی یەکلایی کردووەتەوە، بۆیە پێویست بوو بەرامبەر ناپۆلی لە یاریی کۆتایی جامی وڵاتەکەیان خۆی لێدانی سەرەتای جێبەجێ کردبا، ئەو کات لەوانەیە نازناوەکەیان لەدەست نەچووبا.

رۆژنامە ئیتاڵیەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بەشێکی دیکەی هاندەری یوڤی پێیانوایە دۆن بە هۆی زۆری تەمەنی توانای جارانی نەماوە و ئیتر ناتوانێت بە تەنیا ئەنجامی یارییەکان یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button