ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید وازی لە ئامانجێکی دیکەی هێناوە

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ماوەیەک بوو چاویان لە ئێدواردۆ کاماڤینگا ناوەڕاستکاری لاوی فەڕەنسی بوو، بەڵام پێدەچێت وازیان لەو هەوڵانە هێنابێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە ماوەیەک بوو شاهانەکان خۆیان لە ناوەراستکاری یانەی رێنی فەڕەنسا نزیک کردبوو و دەیانەویست بۆ وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەم دوواییە کارگێری ئەو یانەیە گەیشتوونەتە ئەنجام کە واز لەو یاریزانە بێنن و ئەگەر لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بوو، ئەو کات وەرزی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

کاماڤینگای 17 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 36 یاریی کردووە و گۆڵێک و دوو ئاسیست بەرهەمەکەی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button