تێنسگرنگترین

لێدوانی جۆکۆڤیج پاش کردنەوەی خولێک و تووشکردنی خۆی و چەند یاریزانێک بە کۆرۆنا

یاریگا-نۆڤاک جۆکۆڤیج تێنسزانی ژمارە یەکی جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ هات لە کرواتیا پاش کردنەوەی خولێکی تێنس دژی رێنماییە تەندروستییەکان و رێنمایی هاوڕێ پیشەوەرەکانی.

نۆڤاک لە ژێر رەخنەی توند دابوو بەهۆی رێکخستنی خولێکی تێنس لەو وڵاتەدا بەناوی ئادریا، دوێنێ راگەیەندرا بەشێک لە یاریزانانی خولەکە تووشی  کۆرۆنا هاتوون لە نێویاندا بۆرنا کۆریچ، ڤیکتۆر ترۆیکی وە گریگۆر دیمیترۆ. ئەمڕۆش خودی نۆڤاک و هاوژینەکەی تووشبوونیان راگەیاند.

جۆکۆڤیج خۆی هەواڵەکەی ئاشکراکرد و دواتریش وتی “هەرچیەکمان کردبێت بە دڵێکی پاك و بە دڵسۆزییەوە کردمان، پاڵەوانێتییەکەمان بۆ ئەوەبوو کە پەیامی یەکگرتووی و هاوسۆزی بگەیەنین لەم ناوچەیەدا، وە بۆ ئەوەبوو هاوکاری یاریزانە تێنسزانەکانی رۆژهەڵاتی ئەورووپا بکات بگەنە خولە گەورەکان کە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە راگیران. زۆر داوای لێبوردن لەو کەسانە دەکەم لە میانەی پاڵەوانێتییەکەدا تووشبوون و هیوادارم بارودۆخی تەندروستیان ئاڵۆزنەبێت و بە ئاسانی تێیبپەڕێنن. خۆشم بۆ دوو هەفتە کەرەنتین دەکەم”.

جۆکۆڤیج و هاوژینەکەی تووشهاتوون بەڵام منداڵەکانیان سەلامەتن و ئەنجامی پشکنینەکانیان نەرێنی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button