ئینگلتەرا

مانچستەر گرێبەستی ماکتۆمینای تا ساڵی 2025 نوێ کردەوە

یاریگا- سکۆت ماکتۆمینای گرێبەستێکی ماوە درێژی لەگەڵ مانچستەر یونایتد نوێ کردەوە کە تاوەکوو 2025 لە ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە لەگەڵ بژاردەی درێژترکردنەوەی بۆ ساڵێکی زیاتر.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکە، کە دەرچووی ئەکادیمیای یانەکەیە، یەکەم یاری خۆی بە درێسی مان یو ساڵی 2017 ئەنجام دا. تا ئێستا 75 یاری بەشداری کردووە و شەش گۆڵی تۆمار کردووە.

ناوەڕاستکارە سکۆتلەندیەکە لەو ماوەیەدا توانی متمانەی سۆڵشایەر بەدەست بهێنێت، بەڵام پێکانێکی قورس لە ئەژنۆیدا لە پێکاتەی سەرەکی دابڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button