ئه‌وروپائیتاڵیا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی ئیتاڵی تۆماركرد

یاریگا: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ،ئەستێرەی تۆپی پێی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی ئیتاڵی تۆماركرد.

گۆڵكارە پورتوگالیەكە سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵ لە یاریەكەی دوێنێ یوڤێنتوس و بەمەش كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەدا بۆ 22 گۆڵ بەرز كردەوە.

دۆن بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان و بە تۆماركردنی گۆڵەكەی دوێنێ بوو بە گۆڵكاری مێژووی یاریزانە پورتوگالیەكان كە یاریان لە خولی ئیتاڵی كردبێت، كە توانیویەتی 43گۆڵ لە خولەكە تۆمار بكات و توانی پێش ڕۆی كۆستا بكەوێت كە 42گۆڵی تۆمار كردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button