ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەمڕۆ داهاتووی دوو یاریزانی چێڵسی یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی چەند رۆژێکە دەیەوێت داهاتووی هەردوو یاریزانی یانەکەی پێدرۆ رۆدریگێزی ئیسپانی و ویلیانی بەڕازیلی یەکلایی بکاتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ هەموو شتێک کۆتایی بێت.

رۆژنامەی سەندی تایمز بڵاویکردووە یاریزانە ئیسپانیەکە سەرەرای ئەوەی رایگەیاندووە بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵیەوە بکات، بەڵام بلوز هیوادارە کە ئەو یاریزانە لە یانەکەیان بمێنێتەوە، هەروەها یاریزانە بەڕازیلیەکەش چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و یانە لەندەنیەکە دەیەوێت ئەو یاریزانەش لە ریزەکانی بهێڵتەوە.

ویلیان لە ساڵی 2013ـەوە یاریی بۆ چێڵسی دەکات و پێدرۆش لە 2015ـەوە و هەردوو یاریزانەکەش ئەم وەرزە گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە کۆتایی دێت.

Back to top button