ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

کریستیانۆ ریکۆردێکی نوێی لە سێریائەی تۆمار کرد

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بە تۆمار کردنی گۆڵێک بەرامبەر بۆلۆنیا بووە یەکەم یاریزانی پۆرتوگاللی زۆرترین گۆڵ لە خولی ئیتاڵیا بکات.

دۆن وەرزی رابردوو دوای ئەوەی پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە کرد، توانی لە سێریائەی ٢١ گۆڵ بۆ یانەکەی بکات، ئەم وەرزەش تاوەکو ئێستا ٢٢ گۆڵی کردووە و بە گشتی کۆی گۆڵەکانی گەیاندووەتە ٤٣ گۆڵ و یەکەم یاریزانی پۆرتوگالیە لە خولی ئیتاڵیا ئەوەندە گۆڵە بکات، بۆیە ئەو یاریزانە بووە خاوەنی ریکۆردێکی مێژوویی لە ئیتاڵیا.

پێشتر رۆی کۆستا یاریزانی یانەکانی فیۆرێنتینا و ئەیسی میلان لە هەشت وەرزدا توانیبوی ٤٢ گۆڵ لە سێریائەی بکات، بەڵام رۆناڵدۆ بە دوو وەرز توانی ئەو ریکۆردە بە ناوی خۆیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button