ئه‌وروپائینگلتەرا

پێکانەکەی ئەگوێرۆ قورسە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بیرنلی تووشی بووە، چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری ستیزن دوای یارییەکە گەشبین نەبوو لەسەر داهاتووی گۆڵکاری یانەکەی و رایگەیاند یاریزانەکەی هەستی بە ئازارێکی زۆر دەکرد و بەم هۆیەوە ترسی لەوە هەیە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە نەتوانێت یاریی بکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدا ئەو یاریزانە دوای دەست پێکردنەوەی راهێنانەکانیش لە سەردەمی کۆرۆنا چەندینجار لە راهێنانەکاندا هەستی بە ئازار کردبوو لە چۆکیدا.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ هیوایەکەی ئەوتۆی بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە نەماوە، بەڵام ئەوان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی گەڕانەوە رووبەرووی ریال مەدرید دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button