ئیسپانیا

ڕیال مەدرید ناڕازییە لە خشتەی یاریەکانی و داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە پێداچوونەوە بە خشتەکەیان بکات

یاریگا – لەگەڵ چڕبوونەوەی ڕکابەری لالیگا و بەتایبەت دوای ئەوەی بارسێلۆنا پێشەنگی بۆ ڕیال مەدرید چۆڵکرد، ڕیال مەدرید پەیوەندی بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیەوە کردووە تا ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی خشتەی یاریەکانەوە دەربڕن.

دوای ئەوەی کاتی یاریەکانی گەڕی 33 و 34 ڕاگەیاندرا، لۆس بلانکۆس پێیانوایە ئەوان خشتەکەیان سەختترە بە بەراورد بە بارسێلۆنا. ئەم ناڕەزایەتیەش بەتایبەت تەرکیزی خستۆتە سەر ماوەی نێوان یاریەکانیان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو و خیتافی کە تەنها 72 کاتژمێر نێوانیان هەیە، لەوکاتەی یانە کەتەلۆنیەکە پێنچ ڕۆژی تەواویان لەنێوان یاریەکانیاندا هەیە.

لە ئەنجامدا مەدرید داواکاریەکی ڕەسمی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسانیا کردووە بە مەبەستی پێداچوونەوەیەک بە خشتەی یاریەکانی گەڕی 33 و 34 کە ماوەیەکی کەم لەنێو یاریەکان هەیە بۆ پشوودان.

شایانی باسە ڕیال مەدرید رووبەرووی ئەتلەتیک بلباو و خیتافی دەبێتەوە لەم دوو یاریە، لەوکاتەی بارسێلۆنا ڕوبەرووی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤیاڕیال دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button