ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماوریزیۆ ساری دووردەخرێتەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بڕیاریدا ماوریزیۆ ساری لە راهێنەرایەتی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو دووربخاتەوە.

ماڵپەڕی کالچیۆ مێرکاتۆ ئاشکرایکرد بەرێژەی ٩٩٪ ساری لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە پاش شکستەکەی یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا و دابەزینی ئاستی یاریزانەکان لە نێویاندا کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

لوکا مۆمبلانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی بە سەرچاوەی کالچیۆ ٢٤ی راگەیاند ئەمشەو بیانکۆنێری رووبەرووی بۆلۆنیا دەبێتەوە و لەباری دووبارە بوونەوەی ئاستە خراپەکەی ئەو یانەیە ئەگەری ئەوە هەیە راستەوخۆ دووربخرێتەوە، ئەگەریش وانەبوو پێشبینی دەکرێت دوورخستنەوەی بکەوێتە دوای کۆتایی وەرز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button