ئیسپانیا

بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی بارسا، مێسی گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

یاریگا- لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و نایەوێت دۆخی دارایی یانەکەی بقۆزێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، کاپتنەکەی بلاوگرانا ڕازی بووە بە نوێ کردنەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵیتر و بەبێ زیادکردنی مووچەکەشی، ئەوەشی بە لەبەرچاو گرتنی ئەو دۆخە داراییەیە کە لە ئێستادا و دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەریدا هاتووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردۆتەوە کە مێسی لە ژێر هەمان بەندی ئێستای گرێبەستەکەی، هەمان بەند واژۆ دەکات کە بریتیە لەوەی هەرکاتێک ویستی دەتوانێت کامپ نو بە جێ بهێڵێت، ئەوەش ترسی لە لای هاندەرانی بارسا دروست کردۆتەوە.

لیۆ لە ئێستادا نێوانی لەگەڵ کارگێری یانەکەی باش نییە. هیچ هەوڵێکیش لە ئارادا نییە بۆ گۆڕینی تا هەڵبژاردنی  سەرۆکایەتی کە ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

گرێبەستی ئێستای مێسی کۆتایی 2020-2021 کۆتایی بەسەر دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button