ئیتاڵیا

مانچینی: بالۆتێلی تواناکانی خۆی بەهەدەر دەدات

یاریگا – ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و پێشووی مانچستەر ستی، ڕۆبەرتۆ مانچینی، پێیوایە ماریۆ بالۆتێلی تواناکانی خۆی بەهەدەر دەدات، بەڵام هێشتا دەرفەتی ئەوەی ماوە کە خۆی بسەلمێنێتەوە.

بالۆتێلی لە ئێستادا لە ڕیزی یانەی بریشیا یاری دەکات کەوا لە دواهەمین پلەی خولی ئیتاڵی دێن و چاوەڕوان دەکرێت یاریزان بالۆتێلی لەکۆتایی وەرزدا یانەکە جێبێڵێت و بەمەش دەبێتە سێیەمین یانەی یاریزانی ناوبراو تەنها لەماوەی دوو ساڵدا. هەرچەندە مانچینی هەوادارێکی سەرسەختی بالۆتێلییە، دان بەوەشدا دەنێت کە یاریزانەکە داهاتووی خۆی دەشێوێنێت و تواناکانی بەهەدەر دەدات ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت:

 سەرەڕای هەموو ئەو کارانەی دەیکات بەرژەوەندی ئەوم بەلاوە گرینگە. ئەوکاتەی منداڵ بوو من ڕاهێنانم پێداوە یاریزانێکی ناوازە بوو. ئەو هێشتا تەمەنی سی ساڵە، بۆیە دەتوانێت بگاتەوە لوتکە. هیوادارم ڕۆژێک بێت و بۆی دەرکەوێت کە خەریکە تواکانی خۆی بەهەدەر دەدات.

شایانی باسە پەیوەندی بالۆتێلی و یانەی بریشیا گرژی تێکەوت دوای ئەوەی یاریزانەکە ئامادەی یەکەمین ڕاهێنانی یانەکەی نەکردبوو دوای دەستپێکردنەوەی یاریەکان و سەرۆکی یانەکەش ڕایگەیاند کە بالۆتێلی لەکۆتایی وەرزەکەدا یانەکە جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button