گرنگترینیاریگا

زێدان وەڵامی پیکێ دەداتەوە: “ناوبژیوانان لایەنگری ڕیال مەدریدن؟ پێموانییە ئەوە ڕاست بێت”

یاریگا – دوای یاریەکەی ڤاڵێنسیا و ڕیال مەدریدی هەفتەی ڕابردوو، یاریزانان جێرارد پیکێ و ئارتورۆ ڤیدال توانجیان لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریەکە دا و ئاماژەیان بە لایەنگری ناوبژیوان دابوو بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆی زێدانیش بۆ یاریە گرینگەکەیان بەرامبەر ڕیال سۆسیداد، پەیامنێرێک داوای لە زێدان کرد ڕای خۆی لەبارەی قسەکانی “جێرارد پیکێ”وە دەربڕی و زێدانیش لە وەڵامدا گوتی:

 هەمووان خاوەن بیر و ڕای خۆیانن، بەڵام من تەنها یاریەکەی بەیانیم بەلاوە گرینگە لە ئێستادا.

لەبارەی یارمەتیدانی ڕیال مەدرید لەلایە ناوبژیوانانیشەوە زێدان ڕایگەیاند:

نەخێر ئەوە ڕاست نییە. لەبارەی ئەم بابەتە وەڵامێکی ڕاست و ڕەوانم هەیە کە ئەویش بریتیە لەوەی پێموانییە ناوبژیوانان لایەنگریمان دەکەن، هەر ئەوەندە.

شایانی باسە دوای یەکسانبوونی بارسێلۆنا بەرامبەر سێڤییا لە یاریەکەی دوێنێیان، ڕیال مەدرید هەلی ئەوەیان بگەڕێنەوە پێشەنگی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button