ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ توڕەیە و کارگێری یۆڤیش بە داوایەکی رازییە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە راهێنەری یانەکەی تورە بووە بە هۆی ئەوەی تاکتیکەکانی گونجاو نین.

رۆژنامەی وەرزشی کۆریرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە دوای شکستی خانمە پیرەکە لە فاینەڵی جامی ئیتاڵیا دۆن لەگەڵ ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەکەی بووەتە دەمەقالێ و کێشەکەش گەیشتووەتە ئەو رادەیەی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە گۆڕانکاری بکەن و ئەوانیش داواکەی ئەو یاریزانەیان پەسەند کردووە و چاوەڕی دەکرێت بەم زووانە راهێنەری یانەکەیان لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بیانکۆنێری لە هەوڵی رازی کردنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یانەکەیانن و لە ئەگەری رازی بوونی، ئەوا جارێکی دیکە دەبێتەوە راهێنەری ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button