ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەر لیڤەرکۆزن داوای پارەیەکی خەیاڵی بەرامبەر هاڤێرتز دەکات

یاریگا
کای هاڤێرتز، گۆڵکارە لاوەکەی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی، بەڵام یانەکەی ئامادەنیە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

کەناڵی Sport Buzzer بڵاویکردووە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەلایەن نزیکەکانیەوە پەیوەندی بە کارگێری یانە ئەڵمانیەکە کردووە و پرسیاری نرخی گۆڵکاری ئەو یانەیان کردووە و ئەوانیش رایانگەیاندووە ئامادەنین کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن، هەرچەندە ئەستەمە لەم بارودۆخەدا هیچ یانەیەک هەبێت ئەم پارەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانێک خەرج بکات.

شاهانەکان ماوەیەکە چاویان بریوەتە ئەو یاریزانە و ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە خەرج بکەن، بەڵام وەرزی داهاتوو ئەویش لەبەر ئەوەی دڵنیا بن هاڤێرتز لەسەر ئاستە باشەکەی بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button